بەرخۆدانی ئەمینە شەنیشار لە پەرلەمان ١٦ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕەکەی کوژران، ١٦ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕەکەی کوژران، ١٦ ڕۆژە بەردەوامە.
١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمان ١٦ ڕۆژە بەردەوامە.
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار ئێشکگرییان بەڕێوەبرد.
ئەمینە شەنیاشار باسی کۆمەڵکوژییەکەی کرد و داوای دادپەروەری دووبارە کردەوە.