بەرنامەى چالاکییەکانی رۆژی شەممە لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە بڵاوکرایەوە

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەى کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن مەد / KON-MED) پلانی چالاکییەکانی بۆ رۆژی شەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەى کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن مەد / KON-MED) رۆژی شەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەلانیکەمەوە لە ١٦ شاری ئەڵمانیادا چالاکیی ئیدانەکردن بەرێوەدەچن. لە ٢٦ و ٢٩ی تشرینی دووەمیشدا لە دوو شاری جیادا چالاکیی دیکەى بەڕێوەدەچن.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "قەدەغەى سەر پەکەکە، مافی ژیان، کە مافی بنەڕەتیی کوردستانیانی ئەوروپایە، لێ زەوت کردوون. ناهەقی بەرامبەر بە کردەوە رەوا و مافدارانەکانی کوردان دەکرێت. ئەوەش گوشارێکی زۆر و قورسە لەسەر کوردان".

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی سیاسەتی قەدەغەکردن و تاوانبارکردن و تەرکخستنەوە، کە ٢٧ ساڵ بەردەوامیی هەیە، زیاتر لە ملیۆنێک کورد لە ئەڵمانیا زیانمەند بوون و هەروەها ئەوەش زیانێکی گەورەی بە دیموکراسیی ئەڵمانیا گەیاندووە.

کۆن مەد باسی ئەوەشیکردووە، قەدەغە بووەتە لەمپەر لە بەردەم چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسیانە لە کوردستان و تورکیا و رایگەیاندووە، "پەکەکە، کە گارانتیی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، نابێت لە ئەڵمانیا قەدەغەی لەسەر بێت. دەبێت ئەو قەدەغەکارییە بە خێرایی هەڵبوەشێتەوە".

بەپێی راگەیاندراوەکەى کۆن مەد شوێن و کاتی چالاکییەکانی بریتین لە:

Hamburg

Saet 14: 00

Li stasyona Sternschanze S-Bahn

-

Berlin

Saet 14: 00

Li stasyona Wîttenbergplatzê

-

Hannover

Saet 15: 00

Li stasyona navendî ya Hannoverê

-

Duisburg

Saet 15.00

Li Forûm a Dûîsbûrgê

-

Dortmund

Saet 15: 00

Li Stasyona navendî ya Dortmûndê

-

Düsseldorf

Saet 16: 00

Li Schadowplatzê

-

Köln

Saet 13: 00

Li Rûdolfplatzê

-

Darmstadt

Saet 16: 00

Friedensplatz

-

Mainz

Saet 15:00

Schillerplatz

-

Saarbrücken

Saet 14: 00

Europa-Galerie

-

Mannheim

Saet 14: 30:00

Li Stasyona Navendî ya Mannheîmê

-

Nürnberg

Saet 15:00

Jakobsplatz

-

Giessen

Saet 13: 00

Seltersweg

-

Stuttgart

Saet: 16: 00

Rotebühlplatz

-

Osnabrück

Saet 16: 00

Li qada pêşiyê ya Şanoyê

-

Essen

Saet: 14: 00

Li stasyona navendî ya Essenê

****

26'ê Mijdarê roja Pêncşemê

-

Stuttgart

Saet:11:30

Li pêşiya Girtîgeha JVA Stammheîmê

****

29'ê Mijdarê roja Yekşemê

-

Leipzig

Saet 13: 00

Willy-Brandt-Platz

ژ.ت