بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە
بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمان، کە ڕۆژی ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمان، کە ڕۆژی ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە و بەرنامە بەمشێوەیەیە:
١٨ی ئازار: ڕۆژی دەستپێکردنی بەرنامەکانی هەڵبژاردنە.
١٢ی ئازار: لیستەکانی نوی دەنگدەران هەڵدەواسرێن.
٢٤ی ئازار: کۆتا ڕۆژە بۆ ڕادەستکردنی پرۆتۆکۆلی رێککەوتن و هاوپەیمانی بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
٣١ ئازار: لیستی کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار پەسەند دەکرێت و پڕوپاگەندەش دەستپێدەکات.
٢ی نیسان: لیستەکانی ناوی دەنگدەران لادەبرێن لە ٣ی نیسان دا بڕیار لەسەر تانەکان دەدرێت.
١٢ی نیسان: لەناو وڵات و لە دەرەوەی وڵات سندوقەکانی دەنگدان و ئەو شوێنانە، کە دەبێت دەنگدەران دەنگی تێدا بدەن دیاری دەکرێن.
١٩ی نیسان: لیستی ناوی پاڵێوراوان و کاندەکانی پەرلەمان پەسەند دەکرێن.
٢٧ی نیسان: لە دەروازە گومرکییەکان و لە دەرەوەی وڵات دەنگدان دەستپێدەکات.
٩ی ئایار: دەنگدان لەدەرەوەی وڵات کۆتایی پێ دێت.
١٣ی ئایار: پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت.
٢٨ ئایار: ئەگەر کاندیدەکانی سەرۆکایەتی لە خولی یەکەمدا دەنگی تەواو بەدەست نەهێنن، ئەوا هەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.
ژ.ت