بەریتانیا سزا بەسەر سوپاسالار و وەزیری بەرگری سوریادا دەسەپێنێت
بەریتانیا سزای بەسەر سوپاسالار و وەزیری بەرگریی سوریادا سەپاند و تۆمەتباریان دەکات، لە بەکارھێنانی توندوتیژیی لەنێوانیشیاندا دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر خەڵکی سڤیل.
بەریتانیا سزای بەسەر سوپاسالار و وەزیری بەرگریی سوریادا سەپاند و تۆمەتباریان دەکات، لە بەکارھێنانی توندوتیژیی لەنێوانیشیاندا دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر خەڵکی سڤیل.
رۆژنامەی فاینەنشال تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەریتانیا سزای نوێی بەسەر عەبدولکەریم مەحموود سوپاسالار و عەلی مەحموود وەزیری بەرگریی سوریادا سەپاندووە.
ئەو رۆژنامە بەریتانیە راشیگەیاند: "ھۆکاری سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وەزیری بەرگری حکومەتی سوریا، بۆ بەکارھێنانی توندوتیژیی سێکسی و ئەشکەنجەدانی مەدەنییەکان دەگەڕێتەوە، سزاکانیش خۆیان لە بلۆککردنی سامانەکانیان و قەدەغەی گەشتکردن دەبیننەوە."
لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا، دەیان بەرپرسی باڵای حکومەتی سوریا، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە گرتووخانەکانی حکومەتی سوریا، ژنان و پیاوان روبەڕوی ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی دەبنەوە.