بودجەی شەڕی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە ٣٠٪ زیادیکردووە

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، بودجەی شەڕیان ٣٠٪ زیاد کرد و بوو بە ١٨١ ملیار لیرە.

ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی بەڕێوەبەری ناوەندی ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ئەردۆغانی سەرۆکی گشتی ئاکەپە و سەرۆک کۆمار تورک ئیمزاکرا و پێشکەشی پەرلەمان کرا.

بەپێی یاسای بودجەی بەڕێوەبەری ناوەندی ساڵی ٢٠٢٢، کە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا لەلایەن سەرۆکایەتی بودجەوە بۆ پەرلەمانی تورکیا رەوانەکرا، بودجەی گشتی بە تڕڵیۆنێک و ٧٥٠ ملیار لیرە و پێشبینی داهاتی گشتی بە تڕڵیۆنێک و ٤٧٢ ملیار لیرە خەمڵێنرا. بودجەی پاراستن و ئاسایش بۆ ٣٠٪ زیادکرا. بودجەی شەڕ بۆ ١٨١ ملیار لیرە زیادکرا.

ف.ق