بزوتنه‌وه‌كانی گه‌نجان له‌ دژی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكرد

بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ‌لیستی تیرۆر‘ ده‌ربهێنرێت له‌ شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا بزوتنه‌وه‌كانی گه‌نجانی كورد مێزێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان دانا.

له‌شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا به‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژنانی رۆنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ‘لیستی تیرۆر‘ ده‌ربهێنرێت مێزی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا. له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپینه‌كه‌دا كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیا زانیاری پێبه‌خشرا و ئاگادار كرایه‌وه‌ و وترا، كه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی فاشیزم ده‌ستی فاشیزم به‌هێز ده‌كات.

له‌چالاكیه‌كه‌دا موزیكی كوردی بڵاوكرایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه‌.

هـ . ب