چالاکی چادر لە سۆلۆتۆرن کۆتایی هات و بانگەواز بۆ ڕێپێوانەکەی لۆزان کرا
چالاکییە ٣ رۆژییەکەی چادرهەڵدان لە شاری سۆلۆتورن لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆتایی پێهات. لە چالاکییەکەدا داوای بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی لۆزان دا کرا.
چالاکییە ٣ رۆژییەکەی چادرهەڵدان لە شاری سۆلۆتورن لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆتایی پێهات. لە چالاکییەکەدا داوای بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی لۆزان دا کرا.
لە شاری سۆلۆتۆرنی سویسرا چالاکی چادر بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کوردستان بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی نەجەدەکە، کۆمۆنی ژنانی پنار و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە گۆڕەپانی کریوزاکەر بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە و ریسان کران و داواکرا، ئاسمانی ڕۆژئاوا، مەخمور و شەنگال دابخرێن. هەروەها زانیاری بۆ گەشەپێدان و بەهێزکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە ئامادەبوان و هاووڵاتییانی دەورووبەری چالاکییەکە درا.
هەروەها لەچالاکی چادرەکەدا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" واژۆ کۆکرایەوە.
داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەی لۆزان دا کرا
دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فیدا لە دوایین ڕۆژی چالاکییەکەدا باسی لە رێککەوتننامەى لۆزان کرد، کە دەچێتە ١٠٠هەمین سالەوە و وتی: "بەم ڕێککەوتنە کوردستان کرا چوار بەشەوە. ئێمە بۆ ئیدانەکردنی ئەم ڕێککەوتنە بەشداری لە ڕێپێوانی لۆزان دا دەکەین. تاوەکو لۆزانێکی دیکە ڕوونەدات، ئێمە بە بەهێزی بەشداری لە ڕێپێوان، کۆبوونەوە و چالاکییەکان دا دەکەین".
ژ.ت