چالاکی دانیشتن لەدژی گۆشەگیری و داگیرکەری لە ستراسبۆرگ دوو رۆژە بەردەوامە
چالاکی دانیشتنی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا و کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتی ئەوروپا لەدژی گۆشەگیری و هێرشی داگیرکەری لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە.
چالاکی دانیشتنی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا و کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتی ئەوروپا لەدژی گۆشەگیری و هێرشی داگیرکەری لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن ١٢ی ئایار بە دروشمی 'لەدژی داگیرکەران و قڕکرد هەموو شوێنێک ئاڤاشین، زاپ و مەتینایە، کات کاتی ئازادیە' دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لە رۆژی دووەمدا بەردەوام بوو و گروپە چەپەکان سەردانی چالاکیەکەیان کرد.
چالاکوانانی 'جیهانێک بۆ ژیان' کە نێوەڕۆ سەردانی چالاکوانانیان کرد قسەی کرد و رایانگەیاند، هێرشی ٢٤ی نیسانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە واتای قڕکردنی گەلی کورد دێت.
چالاکوانان وتیان، "هێرشەکە بە تەنها لەدژی ئازادی گەلی کوردە. ئەم هێرشە بۆ لەناوبردنی گەلێکە. هێرشەکە بە هاوکاری وڵاتانی ئیمپریالیست و پەدەکە ئەنجام دەدرێت، بانگەوازیان بۆ هەموو مرۆڤایەتی کرد کە خاوەنداری لە گەلی کورد بکە و وتیان هەموو جێگەیەک زاپ، ئاڤاشین و مەتینایە."
چالاکی لە ستاراسبۆرگ لە گۆڕەپانی 'ئیشکگری ئازادی؛ لە حوزەیرانی ٢٠١٢ بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانی دەستیپێکرد.
ف.ق