چالاکی ئەلیکترۆنی جەنگاوەران بەردەوامە
دوێنێ جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ ماڵپەڕی پەڕلەمانی تورکیایان هاک کرد.
دوێنێ جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ ماڵپەڕی پەڕلەمانی تورکیایان هاک کرد.
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ لە چالاکییە هاککەرەکانیان بۆسەر ماڵپەڕی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن، ڕایانگەیاند ماڵپەڕی فەرمی پەڕلەمانی تورکیایان هاک کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەراندا هاتووە: "چالاکییەکە هۆشدارییەک بووە بە دەوڵەتی تورک. دەبێت دەستبەجێ پەڕلەمانی تورکیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بڕیار بدات و ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەربهێنێت."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.
دوای هاککردنی ماڵپەڕەکە لە لایەن چالاکوانانەوە لەسەر ڕووپەڕی ماڵپەڕی پەڕلەمانی تورکیا ڤیدۆی گۆرانی شەهید هۆزان سەرحەد دانراوە و لەسەری نوسراوە "تا سەرۆک ئازاد نەبێت، ئاشتی بوونی نییە" بڵاوکراوەتەوە.