چالاکیی مانگرتن لە یونان لە ٢١٧هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتن لە کامپی لاڤریۆ لە یونان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رۆژی ٢١٧هەمین دایە.
چالاکیی مانگرتن لە کامپی لاڤریۆ لە یونان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رۆژی ٢١٧هەمین دایە.
چالاکیی مانگرتن لە کامپی لاڤریۆ لە شاری ئەسینای پایتەختی یونان بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە)، بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە - ئە) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان هەموو ٥ رۆژ جارێک لەلایەن دەستەیەکی مانگرتووە بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکە لە ٢١٧هەمین رۆژدایە و لەلایەن ٤٤هەمین دەستەى مانگرتنەوە بەردەوامیی هەیە.
ئەحمەد کایا چالاکوانی سیاسەتمەدار سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و وتی، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و خاکەکەمان. لەمدواییەدا لە شاری قۆنیا ٧ هاووڵاتیی کورد کۆمەڵکوژ کران. ئێمە ئەو کۆمەلکوژییە ئیدانە دەکەین. دەبێت ئێمەی کورد لە هەموو شوێنێک بەرەنگاری بکەین و هەموو شوێنێک بکەینە گۆڕەپانی بەرخودان. بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر سەرۆکایەتی هەموو گەلەکەمان راپەڕن. ئێمەی کوردانیش لە یوان بۆ سەرۆکایەتیی خۆمان لەسەر پێین".
چالاکییەکە لە دوای پێشکەشکردنی وتەکان لەلایەن دەستەى ٤٤هەمینی مانگرتووانەوە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی زیندانیان" و "ژن، ژیان، ئازادی" درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.
ژ.ت