چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری لە ٥٢هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٥٢هەمین رۆژدایە.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و ماوەى ٥٢ رۆژە بەردەوامە.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بە پێشەنگایەتیی زیندانیانی پەکەکە و پاژک و بە بەشداریی ١١هەمین دەستەى مانگرتوو لە ٥٢هەمین رۆژدایە.

هاوکات چالاکیی مانگرتن لە مەخمور، کە لە رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لە کۆمەڵەى بنەماڵەی شەهیدان لە مەخمور دەستیپێکردووە ماوەى ٣١ رۆژە بەردەوامە.

هەروەها لە کامپی پەنابەران لە لاڤیرۆی یونان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی مانگرتن بەڕێوەدەچێت و ئەو چالاکییە لە ١٤هەمین رۆژدایە.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزوتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان پێشەنگایەتی بۆ ئەو چالاکییە دەکەن.

ژ.ت