چالاکیی ستاند دانانی گەنجانی کورد لە هەفتەی سێیەمدایە
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن هەموو هەفتەیەک لە ناوچەیەکی لۆزان ستاند دادەنێن و بۆ ڕای گشتیی روون دەکەنەوە، کە بۆ دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن هەموو هەفتەیەک لە ناوچەیەکی لۆزان ستاند دادەنێن و بۆ ڕای گشتیی روون دەکەنەوە، کە بۆ دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) هەموو چوارشەممەیەک لە لۆزان-ی سویسرا وەک بەشێک لە هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" چالاکیی ستاند دانان بەڕێوەدەبەن و چالاکییەکەیان لە هەفتەی سێیەمدایە.
رۆژین ئەندامی تێکۆژن سەبارەت بە چالاکییەکە وتی، هەموو هەفتەیەک لە ناوەندێک ستاند دادەنێن و وتیشی: "داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆچی دەبێت ئازاد بکرێت بۆ رای گشتی روون دەکەینەوە. هەروەها ئێمە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا زانیاریی بە هاووڵاتییان و رای گشتی دەدەین و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئیدانە و ریسوا دەکەین".
ئەو چالاکوانە گەنجە ڕایگەیاند، لە هەموو ناوچەیەکدا هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە.
ژ.ت