چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار لە ئەنقەرە درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدات، ئەوە مانگێکە دەرگای وەزارەتیان بۆ ناکرێتەوە.

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕحا، فەرید شەنیاشار، لە ڕحا  دەستی پێ کرد، ئەوە مانگێکە لە ئەنقەرە بەردەوامە. ئەمڕۆ چالاکییەکەیان گەیشتە   ٨٤٦  هەمین ڕۆژ.

ئەمڕۆ بنەماڵەکە بۆ داخوازی دادپەروەری، لەبەردەم دەرگای پەرلەمانەوە تا وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد. دووبارە ڕێگە نەدرا بنەماڵەکە بچنە نێو وەزارەت و چاویان بە وەزیری داد بکەوێت. پۆلیسەکان نەیانهێشت ڕۆژنامەوانەکان وێنە و دیمەن بگرن.

مانگێکە چالاکییەکە لە ئەنقەرە بەردەوامە

ئەوە ٣٠ ڕۆژە، ڕێگە نادرێت ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار بچنە نێو وەزارەت، بە پاساوەکانی وەک "وەزیر لێرە نییە، لە دەرەوەی شارە" و "وەزیری کۆبوونەوەی هەیە".