چەتەکانی داگیرکەر لە جەندریسە دوو هاوڵاتی دەڕفێنن
چەتەکانی داگیرکەری تورک دوو هاوڵاتی لە شارۆچکەی جەندریسە لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕفێن.
چەتەکانی داگیرکەری تورک دوو هاوڵاتی لە شارۆچکەی جەندریسە لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕفێن.
بەگوێرەی سەرچاوەکان لە شارۆچکەی جەندریسە لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی بەناو "پۆلیسی سەربازی"، بەیانی ئەمڕۆ، دووهاوڵاتی بە ناوەکانی هۆزان ڕەسوڵ کالۆ (٢٤ ساڵ) و ئەسعەد مەروان کالۆ (٢٤ ساڵ) لە گوندی کەفرزەیت لە شارۆچکەی جەندریسە دەڕفێنن.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکان دوو هاوڵاتییەکەیان بەرەو جێگەیەکی نادیار ڕفاندووە و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نازانرێت.