چوار پارچەی کوردستان لە لۆزان کۆبوونەوە

ڕێخستنە کوردیەکان لە چوار پارچەی کوردستان لە ٩٩مین ساڵیادی پەیمانی لۆزاندا کە کوردستان پارچەکرا، لە لۆزان کۆبوونەوە.

لە ٩٩مین ساڵیادی پەیمانی لۆزاندا، ٥٧ پارت و دەزگای سیاسی و زۆر ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، هونەرمەند و ئەکادیمی لە کۆنفڕانسێکدا کۆبوونەوە.

کۆنفڕانسەکە لە کۆشکی رومین لە گۆڕەپانی ریپپۆند ئەنجامدرا کە پەیمانی لۆزان تێیدا ئیمزا کراوە.

لە کۆنفڕانسەکەدا کە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) قسەی کرد. زوبەیر ئایدار، عەزیز مەملی، دڵشا عوسمان و بلێرە جەبار فەرمان لە دیوانەکەدا جێگەیان گرت.

قەرەمووس رایگەیاند کە ٩٩ ساڵ بەسەر پەیمانی لۆزاندا تێدەپەڕێت و لەم کۆنفڕانسەدا هەموو دەزگا و کەسایەتیە کوردستانیەکان هەڵوێستی خۆیان لەدژی پەیمانی لۆزان پیشان دەدەن.

عەبدولکەریم عوبەر لە نوێنەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دوای پیشاندانی بەڵگەفیلمێک لەسەر پەیمانی لۆزان، قسەی کرد. کۆنفڕانسەکە بەردەوامە.

ف.ق