چوکورۆڤا توهای-دەر گۆشەگیری شەرمەزار کرد

چوکورۆڤا توهای-دەر گۆشەگیری توندکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی شەرمەزار کرد.

کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی چوکورۆڤا (چوکورۆڤا توهای-دەر) سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان لەبەردەم بینای پارتی چەپی سەوز لە مێرسین کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی سازکرد. کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە مێرسین، بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپە و زۆر کەسی دیکە بەشدارییان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا کرد. لە کۆنفڕانسەکەدا پلاکارد بە نوسراوی "گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی" بەرزکرایەوە و دروشمی "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" وترانەوە.

هاوسەرۆکی چوکورۆڤا توهای دەر ئەرگون ئاڵتونتاش رایگەیاند، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەدا دژوارترین پێشێلکاری لە زیندانی ئیمراڵی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی ئەنجامدراوە و وتی، "ئەو هەلومەرجەی بەرامبەر بەڕێز ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی جێبەجێدەکرێت بە هەموو زیندانەکاندا بڵاوبووەتەوە. بە ناوی پیتەکانی ئەلفوبێوە ئەوەندە زیندان کراونەتەوە کە ئیتر پیتی تر نەماوە بەناویەوە زیندان بکەنەوە. سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە تەواوی کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە. کردەوەکان بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی لە دژی یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەییەکنە. زیندانیانی نەخۆش ئازاد ناکرێن. ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە ئازاد ناکرێن. بەم جۆرە بنەماڵەی زیندانیانیش سزا دەدرێن. زیندانیانی نەخۆش چارەسەریان بۆ ناکرێت".

هـ . ب