داد: سەرۆکایەتی جەمخانەکان نوێنەرایەتی ئێمە ناکات، زیهنیەتی قەیومە

ناوەندی گشتی (داد) ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکایەتی جەمخانەکان و چاندی عەلەوی_بەکتاشی، نوێنەرایەتی عەلەویەکان ناکات و زیهنیەتی قەیومە.

ناوەندی گشتی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی عەلەوییەکان (داد)، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، پەیوەست بە چالاکییەکانی دوایینی سەرۆکایەتی چاند و جەمخانەکانی عەلەوی_بەکتاشی بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی وەزارەتی چاند و گەشوگوزار. داد ڕایگەیاند، سیاسەتی ئەسیمیلاسیۆن بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی داد هاتووە: " لە زۆرێک لە شارەکان نوێنەری دەوڵەت و وەزارەت لەگەڵ زۆرێک لەو دامەزراوانەی کە لە دژی ئێمە دامەزراون، دەیانەوێت کەسانی بەتەمەن بە مووچەی دڵخوازی خۆیان دابنێن و عەلەوییەت بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە. سەرۆکایەتی جەمخانە و چاندی دامەزراوی عەلەوی_بەکتاشی نوێنەرایەتی عەلەویەکان ناکات، بەڵکو زیهنیەتی قەیومە".  

داد، داوا دەکات هەموو ئەو دامەزراوانەیان کە دەستی بەسەردا گیراوە، ڕادەستیان بکرێنەوە، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی عەلەوییەکان بوەستێنرێت، دەست هەڵبگیرێت لە ئەسیمیلاسیۆن و هەوڵی شێواندنی ڕاستی باوەڕی عەلەوییەت، مافە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانیان کە تورکیا واژۆی لەسەر کردوون، دەستەبەر بکرێت.