داگیرکەری لە سیدنی شەرمەزارکرا
لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا هێرشی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.
لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا هێرشی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ١٤ی نیسانەوە لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، بە چالاکیەک لە سیدنی شەرمەزارکرا.
چالاکی لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکرات (نەجەدەکە) ڕێکخرا و کوردستانیان بەشداریان کرد.
تیتەر بۆیلی وتەبێژی کۆمەڵەی پشتگیری لە ڕۆژئاوا و نوسەری رۆژنامەی گرین لێفت ویکلی قسەی کرد و وتی، " ئەوان پشتگری لە کورد دەکەن و هێرشی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
عەزیز باوەرمەند سیاسەتمەداری کوردیش قسەی کرد و داوای لە خکوت مۆریشن سەرۆکوەزیری ئۆستورالیا و پارتەکەی کرد کە ئەو هەوڵەی بۆ ئۆستوڕالیا دەدەن بۆ کوردیش پیشان بدەن.
گولێ رەسۆ هاوسەرۆکی نەجەدەکەش ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلا کەدژی داگیرکەریدا و وتی، " ئەم بەرخۆدانە بۆ ٥٠ ملیۆن کوردە. گەلی کورد زۆر شکۆدارە، مافی ئەوەی هەیە ئازاد بێت. پەدەکە خیانەتکارە و بووەتە کۆیلەی ئەردۆغان و ناتۆ. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە پێشەنگ و قاڕەمانی گەلی کورد هەن و بۆ ئازادی تێدەکۆشن."
ف.ق