دالیما: کاتی ئەوە هاتووە دان بە مافەکانی کورددا بنرێت
سەرۆکوەزیرانی پێشوی ئیتالیا ماسیمۆ دالیما بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆی بە ئەرێنی و بوێری وەسفکرد و دەستنیشانیکرد دەبێت دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر ئەم بانگەوازییەدا هەنگاوی ڕوون بنێت.
سەرۆکوەزیرانی پێشوی ئیتالیا ماسیمۆ دالیما بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆی بە ئەرێنی و بوێری وەسفکرد و دەستنیشانیکرد دەبێت دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر ئەم بانگەوازییەدا هەنگاوی ڕوون بنێت.
ماسیمۆ دالیما کە لە کاتی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٩٩٩دا سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بوو، دەربارەی بانگەوازی مێژوویی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی"ی ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی دا.
سەرۆکوەزیرانی پێشوی ئیتالیا ماسیمۆ دالیما بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیتالیا (ANSA) قسەیکرد و جەختی کردەوە لەوەی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی ئەرێنی و بوێرییە.
پەیامێکی بوێرانەیە، کاتی دەوڵەتی تورکە بۆ هەنگاونان
دالیمان دەستیشانیکرد دەبێت دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا هەنگاوبنێت و گوتی: "ئەمە پێشکەوتنێکی ئەرێنییە، پەیامێکی بوێرانەیە و هیوادارم دەوڵەتی تورک و لایەنی ئەردۆغانیش بۆ کۆتایهێنان بەم شەڕە قورس و درێژمەودایە، پەیامەکە وەک ڕێگەیەکی ڕوون هەڵسەنگێنێت. لایەنەکەی دیکەش دەستبەرداری چەک ببێت، بۆیە دەبێت دان بە مافی کورداندا بنرێت."
سەرۆکوەزیرانی پێشوی ئیتالیا ماسیمۆ دالیما کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا بۆ مەدیا خەبەر تیڤی قسەیکردبوو، دانی بەوەدانا سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بیل کلینتۆن پێی گوتووە 'ئۆجالان بدەنە تورکیا'