دانانی خێوەتی پرسە بۆ شەهیدانی بەستا لە دارمشتات
لە شاری دارمشتات خێوەتی پرسە دانرا بۆ چوار گەریلای ئازادیی کوردستان کە لە هەرێمی بەستا بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدبوون.
لە شاری دارمشتات خێوەتی پرسە دانرا بۆ چوار گەریلای ئازادیی کوردستان کە لە هەرێمی بەستا بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدبوون.
لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا خێوەتی پرسە دانرا بۆ شەهیدان رێنجبەر گیڤارا (حەسەن ئاگریمان)، شەڕگەر جاف (سەروەت حەسەن)، باوەڕ مەد (دیجلە یەمەن)، دڵشێر چیاڕەش (محەمەد شاکر ئالیچی) کە لە ١٦ ی ئایار بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی بەستا شەهیدبوون.
ئەندامانی کۆمەڵەی بریندارانی کوردستان و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.
لە مەراسیمەکەدا ئامادەبووان خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، پاشان بەناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە وتەیەک پێشکەش کرا و بەڵێن دووپاتکرایەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەهێزکردنی تێکۆشانەکەیان.
مەراسیمەکە بە گوتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.