دانیشتنی دادگای دۆسیەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی کورد دواخرا

دانیشتنی سەرەتایی کەیسەکە لە بەلجیکا کە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی کوردەوە هەیبوو، بەهۆی بەهۆی لایەنی دژبەر دواخرا.

دانیشتنی سەرەتایی کەیسەکە لە بەلجیکا کە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی رەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل و زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە هەیە، ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی سەرەتایی دۆسیەکەدا کە لە دادگای تاوانەکانی برۆکسل بەڕێوەچوو، لایەنی بەرامبەر داوای کرد کە مۆڵەتیان پێ بدرێت

دادگاکە، وەک زۆر جار کە لە کەیسەکانی وەهادا ئەنجامی دەدات، دانیشتنەکەی دواخست.

جان فێرمۆن، پارێزەری کورد، وتی:"لەم چوارچێوەیەدا نوسراو وەردەگیرێت."

دادگاکە ڕایگەیاند کە کەیسەکە لە ١١ی ئازاردا بەڕێوەدەچێت و لە بنەڕەتدا بابەتەکە هەڵدەسەنگێنرێت، بەڵام لە مانگی نۆڤەمبەرەوە بە دواوە وتەی لایەنەکان وەردەگرێت

فیرمۆن بە تایبەتی تیشکی خستە سەر هەڵوێستی داواکاری گشتی و گوتی" داواکاری گشتی هەر لە سەرەتاوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی نییە کە ئێمە ئەم بۆچوونەمان نییە. خودی دادگا قبوڵی کرد کە بانگەشەکانی داواکاری گشتی ناڕاستە."

فیرمۆن کۆمەڵکوژیی سێ شۆڕشگێڕی کوردی لە فەرەنسای بەبیر هێنایەوە و وتی"ئێمە لە فەرەنساش بینیمان کە قورسە ئەنجام لەو جۆرە حاڵەتانە بەدەست بهێنین. دادوەری لە هەندێک کێشەدا خۆی بەدووردەگرێت. هیوادارین هەمان هەڵوێست لە بەلجیکا نیشان نەدرێت"

پەیوەندییە فراوانەکانی تیمی کوشتنی تورک لە تۆمەتەکەدا خراونەتە ناو رەشنووسەکە. سەرچاوەیەکی نزیک لە دۆسیەکە رایگەیاند کە شوێنپێی تیمی کوشتن، دەگاتە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک. بەڵگە هەیە کە تیمی کوشتن لەگەڵ سەعید سەرتچەلیل ڕاوێژکارانی ئەردۆغان، عەدنان تانریڤێردی سەرۆکی ڕێکخراوی  سادات و ئیسماعیل حەکیم موسا باڵیۆزی پێشووی تورکیا لە فەرەنسا کۆبووتەوە.

ف.ق