دانیشتنی دۆزی کۆبانێ دواخرا
دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە چەندین سیاسەتمەداری کورد لەو چوارچێوەیەدا دادگایی دەکرێن، بۆ ٣١ی ئازار دواخرا.
دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە چەندین سیاسەتمەداری کورد لەو چوارچێوەیەدا دادگایی دەکرێن، بۆ ٣١ی ئازار دواخرا.
دووەم رۆژی ١١مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ لە هۆڵی زیندانی زینجان بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەر و پەرلەمانتارانی هەدەپە، زۆر پارێزەر و چاودێر ئامادە بوون. سیاسەتمداران گونەی کوبیلای و وەزیر چاکان کە زیندانیکراون ئامادە بوون و ژمارەیەک سیاسەتمەداریش بەشداریان نەکرد و ژمارەیەک سیاسەتمەداریش بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەشداریان کرد.
دانیشتنەکە ئەمڕۆ کۆتایی هات. لیژنەی دادگا دوای ناوبڕ، وتەی کەسێکی بە ناوی شەمسەدین کالای خوێندەوە کە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کردووە.
لە وتەکانی شەمسەدین کالایدا هاتووە کە کاتێک لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە ناوچەی مەلازگری موش پۆلیس دەستگیریکردووە، ئەشکەنجەیان داوە. لیژنەی دادگا، داوایان کرد، وتەی ریدڤان دەنیز و گورکان دەنیز کە ناونیشانیان نازانرێت، لاببرێت.
دواتر وتەکانی شەمسەدین کالای، ریدڤان دەنیز و گورکان دەنیز خوێندرانەوە.
داواکار داواکاریەکانی بۆ ئامادەنەبوون لە دانیشتنەکە بەهۆی دۆخی تەندروستی رەتکردەوە.
سەرۆکی دادگا داواکاری هەڵگرتنی سکاڵای سەر ئەحمەد تورک و سیاسەتمەداران رەت کردەوە.
ف.ق