داڤید مینۆڤەس: عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی جیهانییە

سەرۆکی ڕێکخراوی مەدەنی کەتەلۆنیا (CIEMEN) داڤید مینۆڤەس باسی لەوەکرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی گەردوونیە و داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد.

داڤید مینۆڤەس بۆ میدیا خەبەر قسەیکرد و باسی لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و بۆ ئاشتی و دیموکراتیکی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانی بە گرنگ و بنەما وەرگرت.

هەروەها مینۆڤەس ئاماژەی بەوەدا عەبدوڵا ئۆجالان نەک تەنها بۆ گەلانی هەرێمەکە بەڵکو بۆ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیشدا وەک ڕێبەرێکی گەردوونی دەبینرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک و هێزەکانی ڕۆژئاوا ماوەی ٢٥ ساڵە مافەکانی عەبدوڵا ئۆجالان پێشێل دەکەن.

مینۆڤەس وتی: "ئاستەنگرکردن و ڕێگریکردن لە چاوپێکەتنی بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە."

مینۆڤەس ئاماژەی بەوەکرد ڕامان و فکری عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت چاند و کۆمەڵگەی جیاواز لە ژێر چەتری دیموکراسیدا کۆبکاتەوە و وتی: "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک ئەو سیستەمەیە دەرفەت دەدات بە مرۆڤایەتی بە جەوهەری خۆیەوە بە شێوەیەکی یەکسان بژێت. وەک ئەوەی کوردەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستنیان هێناوە. دەتوانن ئەوە ببینن لەو هەرێمانە ئەزموونی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بە بێ کەم کوڕی بەڕێوەدەچێت و خەبات دەکات. ڕامانەکانی ئۆجالانیان بۆ ژیانێکی هاوبەشی ئاشتیانە و یەکسانی و ئازاد بەکارهێناوە."