لەماوەی دوو هەفتەدا دوو بومەلەرزە لە ناوچەی گەملیکی نزیک لە زیندانی ئیمراڵی ڕوویدا، دووەم بوومەلەرزە ئەمڕۆ هەینی بە گوڕی ٤.١ پلە ڕوویدا، بەگوێرەی پسپۆڕان و زانایانی بومەلەرزە تورکیا لەسەر هێڵی بومەلەرزەیە و لەبەردەم مەترسی ڕوودانی بومەلەرزەی کارەستبار دایە. دەستپێشخەریی سوری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەڵێن: "نیگەرانی گەلی کورد و هەموو گەلانی خوازیاری دیموکراسی و ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە جیهاندا دەربارەی ڕەوشی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زیادی کردووە کە نزیکەی سێ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە گۆشەگیر کراوە.
وەک گوزارشتێک لە ترس و نیگەرانیەکانمان پەیوەست بە ڕەوشی ڕێبەر و باوەڕمان بە ڕۆڵی گرنگی ڕێکخراوە جیهانی و ئەوروپیەکان، بەتایبەت تەندروستی و یاساییەکان، دیسانەوە بانگەواز دەکەین ڕۆڵی خۆیان کارا بکەنەوە، تورکیا ناچاربکەن دەمودەست شوێنی ڕێبەر بگوازنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت و پارێزراو، ڕێگە بدرێت بە سەردانی بنەماڵە و پارێزەرانی لە نزیکترین دەرفەتدا".