داواکاری چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ڕەتکرایەوە

سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە لایەن داواکاری کۆماری بورسە ڕەتکرایەوە.

نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزلۆم دینچ بۆ ئەوەی سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد و داواین کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن.

سەردانەکە بەرەبەیانی ئەنجامدرا و سەردانی پارێزەران لەلایەن داواکاری کۆماریەوە بە بیانووی قەدەغەی چاوپێکەوتن  بۆ ٦ مانگ ڕەتکرایەوە کە بڕیارەکە لە لایەن ٢ مین دادگای ئینفازی بورساوە درابوو.

نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا پاریزەرانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ  ٢ی ئازار، ٢٢ی ئازار، ١٢ی حوزەیران، ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی  ٢٠١٩ لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو. پارێزەران دوای ٧ی ئابی ٢٠١٩ و تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ئیمڕالی و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن.

ک-ش