داواکاریی پارێزەران بۆ بینی رێبەری گەلی کورد رەتکرایەوە

داواکاریەکەی دوێنێی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رەتکرایەوە.

هەر یەک لە نەورۆز ئویسال، فایق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مازلوم دینچ پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ بریگرتەکەیان، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کردبوو، بەڵام داواکاریەکە رەتکرایەوە.

داواکاری گشتی، بریاری قەدەغەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ ئۆجالان و زیندانیانی تری ئیمرالی کردە بیانوو و داواکاریەکەی رەتکردەوە. بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بۆ ماوەی ٦ مانگ لە لایەن دووهەمین دادگای سزای ئینفازی بورساوە لە ٢٣ی ئەیلولدا دراوە.

بە بیانووی ئەوەی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەشی "نەخشە رێگا"ی بۆ پارێزنامەکانی خۆی زیاد کردووە کە رادەستی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کراوە، دادگا سزای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرانی بۆ ماوەی ٦ مانگ، بەسەر رێبەری گەلی کورد دا سەپاندووە.

ز.ش