داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و پێشێلکاری لە زیندانەکان کرا

چوکورۆڤا توای دەر، ئیحد، ئۆهەدە و چەهەدە لە ئیشکگریی دادپەروەریدا لێدوانێکیاندا و داوای بەپەلەی کۆتایی هێنانی گۆشەگیری و پێشێلکاریی لە ئیمرالی و سەرجەم زیندانەکانی دیکە کرد.

ئیشکگریی دادپەروەری کە بە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەستی پێکرد، لە زۆربەی شارەکان بەردەوام بوو.

مێرسین

کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەکانی چوکورۆڤا، لقەکانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی ئۆهەدە و کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ چەهەدە ی مێرسین بەیاننامەی بڵاو کردەوە.

پەریهان کۆجا و عەلی بۆزان پەرلەمانتارانی دەم پارتی و دایکانی ئاشتی، پارێزەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و هاووڵاتیان بەشداریان لەو ڕاگەیاندنەدا کرد. ئاماژە بەوەکرا لە ماوەی ٣٦ مانگی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی بە دەست نەکەوتووە و سەرجەم داواکارییەکانی کۆبوونەوەی پارێزەران و بنەماڵەکان بە شێوەیەکی نایاسایی ڕاگیراون.هەروەها ئاماژەی بەوەشکرا، قەدەغەکردنی کۆبوونەوەی پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٩ بەردەوامی هەیە و سەرنج بۆ ڕاپۆرتی سی پی تی ڕاکێشرا کە لە ساڵی ٢٠١٩ سەردانی زیندانی ئیمرالی کردووە و لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ وردەکارییەکەی بڵاوی کردەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، دەوڵەت بەرپرسیارە بە پاراستنی مافی زیندانیان. بڕیاری قەدەغەکردن و گۆشەگیریی بە بڕیارێکی نایاسایی دەدرێت. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، ٧٧٥ پارێزەر لە ٢٩ ناوەندی جیاواز لە تورکیا و سەدان پارێزەر لە وڵاتانی جیاوازەوە بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کەوتنە هەوڵدانەوە بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا وڵامیان نەدایەوە."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتراوە: "بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و چارەسەری سیاسی کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک، زیندانییەکان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە". لە ئێستادا زیاتر لە سەد و پەنجا زیندانی مانیان لە خواردن گرتووە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی زیندانییەکان دروستکردووە. بەمەبەستی پشتیوانی لە زیندانیان، لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژ دەبێت بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی، ئیشکگریی دادپەروەری بەڕێوە دەچێت.

لە بەیاننانەکەدا داوادەکرێت، بۆ چارەسەری هەمیشەیی پێویستە داواکاری زیندانییەکان قبوڵ بکرێت و دەوڵەت و دەسەڵات گوێ لە داواکارییەکان بگرێت. لەو چوارچێوەیەدا پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمرالی و سەرجەم زیندانەکان بهێنرێت و ڕێگە بدرێت پارێزەران و بنەماڵەکان بەئاسانی سەردانی زیندانیەکان بکەن و دەستبەجێ داواکاری زیندانیان قبوڵ بکرێت.

هەروەها ئیشکگریی دادپەروەریی لە شارەکانی مێردین، ئێلح، ئیزمیر و ئامەد بە هەمان مەبەست و داواکاریی بەردەوامی هەیە.