داوای پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسە دیلکراوەکان دەکرێت
دەستپێشخەریی پشتیوانی لە زیندانیان، داوای پشتیوانیکردن لە ٢٦ ڕۆژنامەنووسەی کرد، کە لەم دواییانەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیلکراون.
دەستپێشخەریی پشتیوانی لە زیندانیان، داوای پشتیوانیکردن لە ٢٦ ڕۆژنامەنووسەی کرد، کە لەم دواییانەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیلکراون.
دەستپێشخەری پشتیوانی لە زیندانیان، لیستی ناوی ٢٦ رۆژنامەنوس و ئەو زیندانانەی بڵاوکردەوە، کە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی تیادا دیلکراوە. لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ژن نیوز، خۆبوون، کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG)، پەل یاپم و ئای یاپم ئەو ڕۆژنامەنووسانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر و زیندانیکراون.
لە راگەیەندراوێکدا بە ناونیشانی "با پێکەوە دیوارەکانی زیندان بشکێنین" داوا کراوە کارت و نامە بۆ رۆژنامەنووسە دیلکراوەکان بنێردرێت.
ناوی ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکان و ناوی زیندانەکانیان
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی رۆژنامەنووسان و زیندانەکانی رۆژنامەنووسان بەمشێوەیە هاتووە:
* عەبدوڕەحمان ئۆنجو – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئامەد
* عەزیز ئۆروچ - زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئامەد
* بێریڤان ئاڵتان - زیندانی داخراوی ژنانی سینجان
* جەیلان شاهینلی – زیندانی داخراوی ژنانی سینجان
* دەنیز نازلم – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی سینجان
* دەریا ڕەن – زیندانی داخراوی ژنانی ئامەد
* دیرون یۆرتسەڤەر – زیندانی داخراوی ژنانی سینجان
* ئەلیف ئونگور – زیندانی داخراوی ژنانی ئامەد
* ئەمروڵا ئاجار – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی سینجان
* حەبیبە ئەرەن - زیندانی داخراوی ژنانی سینجان
* هاکان یاڵچین - زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی سینجان
* ئیبراهیم کۆیونجو - زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ی ئامەد
* لەزگین ئاکدەنیز – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ی ئامەد
* مەزڵوم دۆغان گولەر - زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئامەد
* محەمەد عەلی ئەرتاش - زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئامەد
* محەمەد شاهین – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ی ئامەد
* نەشە تۆپراک – زیندانی داخراوی ژنانی ئامەد
* عومەر چەلیک – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ی ئامەد
* ئۆزنور دەگەر - زیندانی داخراوی ژنانی سینجان
* ڕەمەزان گەجیکەن – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئامەد
* ڕەمزییە تەمل – زیندانی داخراوی ژنانی ئامەد
* سافییە ئالاگاش - زیندانی داخراوی ژنانی ئامەد
* سەلمان گوزەلیوز - زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی سینجان
* سەردار ئاڵتان – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ی ئامەد
* سوات دۆگوکان - زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئامەد
* زەینەلعابدین بولوت – زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ی ئامەد".
ژ.ت