دایکانی شەمە لە پێناوی چارەنووسی نادیاری سەباحەدین عەلی کۆبوونەوە

دایکانی شەمە لە پێناوی چارەنووسی نادیاری سەباحەدین عەلی کۆبوونەوە، عەلی دوای دەستگیکردنی چارەنووسی نادیارە.

دایکانی شەمە

دایکانی شەمە ٩٩٣ـەمین چالاکی خۆیان لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای ئەنجمادا و چەندین کەسایەتی و پەرلەمانتاری دەم پارتی بەشداری گربوونەوەکەبوون.

لە چالاکی ئەم هەفتەیاندا تایبەت بوو بە چارەنوسی سەباحەدین عەلی نوسەر و شاعیر، دوای ئەوەی عەلی لە ٣١ئاداری ١٩٤٨دا بەمەبەستی ڕۆشتن بۆ دەرەوەی وڵات لەماڵەکەی دەرکەوت و دواتر هیچ باس و خواسێکی لە بارەوە نیە.

لە چالاکیەکدا ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی لە لایەن سەبلا ئەرجان ئەندامی کۆمیسیۆنی بێسەرشوێنانی ئیهەدە خوێندرایەوە.

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای گوڵ بەخشرایەوە.