دایکانی شەممە: بۆ دیموکراسی و ئازادی دەنگ دەدەین
دایکانی شەممە لەبەر هەڵبژاردن چالاکیی خۆیان بە ئۆنلاین ڕێکخست و گوتیان: «بۆ دیموکراسی و ئازادی دەنگ دەدەین».
دایکانی شەممە لەبەر هەڵبژاردن چالاکیی خۆیان بە ئۆنلاین ڕێکخست و گوتیان: «بۆ دیموکراسی و ئازادی دەنگ دەدەین».
دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە چارەنووسی بێسەروشوێنان و داوای دادگایکردنی تاوانباران چالاکی ڕێکدەخەن، ئەم جارە بەبۆنەی هەڵبژاردنەکەی سبەی، چالاکییەکەیان بە ئۆنلاین ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکان و چاوەڕوانی دایکانی شەممە کرا لە حکومەتی ئایندە. ڕاگەیاندراوی ئەم هەفتەیە خوێندرایەوە لەلایەن ئایشە تیپە ئەندامی مەجلیسی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و خوشکی پەیامنێری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندم، فەرهاد تیپە، ئەو ڕۆژنامەنووسەی لەکاتی دەرچوون لە ماڵەکەی لە ٢٨ ی تەمموزی ١٩٩٣، لەلایەن کەسانێک بە جلی مەدەنییەوە ڕفێندراو و تیرۆرکرا.
دۆگان ئاماژەی بەوە کرد، لەبەرئەوەی پێنج هەفتەیە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراون، هەروەها سەرەڕای دەستگیرکردنەکانی گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای، پاشان بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە تا بەکارهێنانی دەنگەکان نەکەوێتە مەترسییەوە، بڕیاریانداوە بە ئۆنلاین چالاکییەکەیان ئەنجام بدەن.
دۆگان ڕایگەیاند، وەک دایکانی شەممە، لە هەڵبژاردنەکانی سبەینێ، دەنگ دەدەن لە بەرژەوەندی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی و دادپەروەری و دیموکراسی، داواکانیان لە حکومەتی ئایندە بەم جۆرەیە:
«* واژۆکردن و پەسەندکردن و جێبەجێکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هەمووان لە بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێ کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی کردووە.
* هەڵگرتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم ئازادیی گربوونەوە کە بەهایەکی سەرەکییە بۆ جڤاکی دیموکراتیک. پێویستە قەدەغەی سەر ناوچەکانی وەک گەڵەتەسەرای و گۆڕەپانی تەقسیم لاببرێت».
هەروەها دۆغان ڕایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەرچۆن بێت، ئەوان دەستبەرداری ئەم تێکۆشانەیان نابن لەپێناو دادپەروەری.
ف.ق