دایکانی شەممە بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران
ژمارەیەک لە دایکانی شەممە و چالاکوانان، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی ھەفتانەیان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە، بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران.
ژمارەیەک لە دایکانی شەممە و چالاکوانان، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی ھەفتانەیان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە، بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران.
دایکانی شەممە لهپێناو دیاریكردنی چارهنووسی كهسوكارهكانیان، كه لهكاتی دهستگیركردنیان بێسهروشوێن كرابوون، بۆ ئهوهی لێپرسینهوه لهوبارهیهوه بكرێت و ئهنجامدهرانی دادگایی بكرێن، له ههفتهی ٩٦٠همین دا، له گۆڕهپانی گالاتاسارای کۆبوونەوە و درێژهیان به چالاكییهكهیان دا.
دایکانی شەممە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، لە کاتێکدا گوڵیان بەدەستەوە بوو، لە شەقامی ئیستقلالەوە تا گۆڕەپانی گالاتاسارای ئیستەنبوڵ ڕێپێوانیان کرد.
وەک هەموو هەفتەیەک، پۆلیس بە پاساوی بڕیاری قهدهغهكردنی چالاكی، كه پێشتر لهلایهن قایمقامیهتی بهیۆغلوی درابوو ڕێگری لە چالاکییەکە کرد و دایکانی شەممە و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤیان گەمارۆدرا. سەرەڕای ئاستەنگی و گەمارۆ، دایکانی شەممە درێژەیان بە ڕێپێوانەکەیان دا.
ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسانیش کرا کە ڕووماڵی چالاکییەکە بکەن
جەنگیز چیچەک، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (ھەدەکە)، موسا پیرئۆغڵو، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، پشتوانیان بۆ دایکانی شەممە دەربڕی.
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانویست ڕووماڵی چالاکییەکە بکەن، لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا و لە شوێنی چالاکییەکە دوورخرانەوە.
٢١ کەس دەستگیرکران
سهرباری ئهوهی دادگای دهستووری ههمیشهیی، بڕیاری قهدهغهكردنی چالاكی دایكانی شهممه وهك "پێشێلكاری" ناوبردبوو، بەڵام جارێکی دیکە پۆلیس دەستوەردانی کرد و ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی چالاکییەکەی بە کەلەپچەکراوی دەستگیر کرد و سوکایەتی بە بەشداربووان کرد.
ئەو ھاوڵاتیانەی لە نزیک شوێنی چالاکییەکە بوون، ناڕەزایەتییان بەرامبەر مامەڵەی پۆلیس لەگەڵ دایکانی شەممە و چالاکوانان دەربڕی. هەروەها پۆلیس ڕێگری لەو هاوڵاتیانە کرد، کە دەیانویست بە مۆبایلەکانیان وێنە و ڤیدیۆ بگرن.
بە گوێرەی زانیارییەکان پۆلیس ٢١ بەشداربووی چالاکییەکەی دەستگیر و بۆ بنکەکانی گواستووەتەوە.
ژ.ن