دایکانی شەممە: بە کەسوکارە بێسەروشوێنەکانمان سەربەرزین

لە چالاکی دایکانی شەممەدا پرسیار لەسەر چارەنووسی کەنعان بلیگین کرا کە ٣٠ ساڵ بەرلەئێستا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێن کرا.

دایکانی شەممە بۆ پرسینی چارەنووسی کەسوکارەکانیان کە لە پرۆسەی دەستبەرسەرکردنیاندا بێسەروشوێن کراون و بەداواکاری دادگایکردنی کریارانی ئەو کارانە بۆ هەفتەی ١٠١٥ لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای کۆبوونەوە.

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا پرسیار لەسەر چارەنووسی کەنعان کرا کە لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٩٤دا دەستبەسەر دەکرێت و لەوکاتەوە بێسەروشوێنە.

لە چالاکیەکەدا ڕاگەیاندراوێک لە لایەن ئەندامی کۆمیسۆنی بێسەروشوێنکراوانی ئیهەدەی لقی ئەستەنبوڵ سەبلا ئارجان خوێندرایەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا؛ لە تورکیادا هەزاران کەس لە دەرنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتەوە بێسەروشوێن کراون.

هەر لە چالاکیەکەدا عێرفان بیلگین، برای کەنعان بیلگین قسەیکرد، لە قسەکانیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر گەمارۆدانەکانی پۆلیس دەربڕی و وتی بە کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان سەربەرزن.

دواتر حەنیفە یلدز دایکی موراد یلدزی بێسەروشوێنکراو قسەیکرد و پرسیاری لەسەر چارەنووسی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵ کرد کە ماوەی ١٨ ڕۆژە بێسەروشوێنە.