دایکانی شەممە بانگەوازیان کرد بۆ "دیموکراتیکبوون"
دایکانی شەممە بۆ بەحری کاگان ئەسڵان کە لە دەستبەسەرییدا کوژرا کۆبوونەوە، بۆ چارەسەری پرسی کورد بانگەوازیان کرد بۆ "دیموکراتیکبوون".
دایکانی شەممە بۆ بەحری کاگان ئەسڵان کە لە دەستبەسەرییدا کوژرا کۆبوونەوە، بۆ چارەسەری پرسی کورد بانگەوازیان کرد بۆ "دیموکراتیکبوون".
دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٢٢ ی چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی گاڵەتەسەرای کۆبوونەوە تیشکیان خستەسەر بەحری کاگان ئاسلان کە ئەوە ٣١ ساڵە چارەنووسی نادیارە. لە چالاکییەکەدا وێنەی کەسانی بێسەروشوێن بەرزکرایەوە. دەقی ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن سکرتێری لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)، ئۆیا ئەرسۆی خوێنرایەوە.
ئۆیا ئەرسۆی ڕایگەیاند بە دیموکراتیکبوونی تورکیا داوا ڕەواکانی کەسوکاری بێسەروشوێنان دێتەدی، جەختی کردەوە توندوتیژی نابێتە چارەسەری هیچ کێشەیەک، بەپێچەوانەوە وڵاتەکە لە دیموکراتیکبوون دوور دەخاتەوە، ئاماژەی کرد بە باسوخواسەکان دەربارەی ئاشتی، گوتی: "پێویستە ئێستە لە هەر کاتێک زیاتر دەنگ هەڵبڕین و بڵێین، پرسی کورد پرسی مافەکانی مرۆڤە، پرسی دیموکراسییە، بە پشتگوێخستن دیموکراتیکبوون نایەتەدی".
دواتر تیشکی خستەسەر دۆزی بێسەروشوێنبوونی بەحری کاگان ئاسلان و گوتی: "پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر دەربارەی چارەنووسی بەحری کاگان ئاسلان، تاوانباران دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. چەند ساڵ تێپەرێت ئێمە دەست لە داخوازی دادپەروەری بۆ بەحری کاگان ئاسلان هەڵناگرین. پێویستە دەوڵەت بەگوێرەی پێوەری یاسا گەردوونییەکان مامەڵە بکات".
پاشان دایکان گوڵیان لەژێر گەمارۆی پۆلیسدا گوڵیان لە گۆڕەپانەکەدا دانا.