دایکانی شەممە ڕێگەیان لێ گیرا و ٢٠ کەس دەستگیرکران
پۆلیس دیسان دایکانی شەممەی گەمارۆدا و نزیکەی ٢٠ کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیس دیسان دایکانی شەممەی گەمارۆدا و نزیکەی ٢٠ کەسی دەستگیرکرد.
دایکانی شەممە لە هەفتەی ٩٥٥ چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆبوونەوە، ویستیان لە چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان بپرسنەوە و بکوژان بدەنە دادگا. هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، گوڵسەرەن یولاری، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکی، ئۆمێت ئاڤی، ئەندامی دەستەی ناوەندی پارتی چەپی سەوز، موسا پیرئۆغلۆ و چەند کەسی تر بەشداری چالاکییەکە بوون.
هەرچەند دادگای دەستووری ١٩ هەفتەیە بڕیاری "پێشێلکردن"ی دەرکردووە، کەچی پۆلیس بەردەوامە لە گەمارۆدانی دایکانی شەممە. پۆلیس پێش چالاکییەکەی گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای دووبارە شەقامەکانی داخست، کاتێک پەرلەمانتارانی جەهەپە و پارتی ئازادی جڤاکی ڕێپێوانیان دەستپێکرد، پۆلیس گەمارۆیدان.
پاشان دایکانی شەممە و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ بەرەو شەقامی ئیستقلال ڕۆیشتن. دایکانی شەممە پێداگریان کرد و بەربەستەکەیان شکاند، بەڵام دووبارە لەلایەن پۆلیسەوە بەربەست لەپێشیان دانرا.
پاش گەمارۆکە، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ئەرەن کەسکین و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دەستگیرکران، لەگەڵ دەستگیرکردنی ٢ خۆپیشاندەر.
دواتر دەرکەوت، نزیکەی ٢٠ کەس دەستگیرکراون.