دایکانی ئاشتی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان یادکرانەوە
لە چالاکییەکەی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا، هەروەها ئەو دایکانەی ئاشتی کە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، یادکرانەوە.
لە چالاکییەکەی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا، هەروەها ئەو دایکانەی ئاشتی کە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، یادکرانەوە.
چالاکی کوردستانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا، نزیک بۆتەوە لە ساڵی سێیەم. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا، دایکانی ئاشتی عەدالەت سافالی و پەرێشان ئەکچەلیک و کوڕەکەی جیهان ئەکچەلیک کە بۆ وتە لێ وەرگرتن چوونە جولەمێرگ و لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، یادکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا، لە کەسێتی دایکانی ئاشتی، بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی دیموکراتیک لە ژنێڤ، توبا یەڵماز، ئاماژەی بەوە کرد، کوردەکان لە هەموو لایەک ڕووبەڕووی سیاسەتی قڕکردن دەبنەوە.
"دەبێت لە دژی گۆشەگیری چالاکی بەرفراوان بکرێت"
یەڵماز ئاماژەی بەوە کرد، ئەشکەنجەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی ٣٠ مانگە بەردەوامە، ڕایگەیاند، چالاکییەکان بۆ شکاندنی گۆشەگیری بەگوێرەی پێویست نین، بانگەوازی کرد بۆ چالاکی بەرفراوانتر.
هاوسەرۆکەکەی تر، محەمەد لەتیف چەلەبی، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانە ناوەندییەی بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، گەلی ئازادە" لە ٢ ی ئەیلول لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.