دۆغان حاتون: بۆ بەدیهێنانی ئیرادەی گەل تێدەکۆشین

دۆغان حاتون کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد دەڵێت: "تێدەکۆشین بۆ بەدیهاتنی ئیرادەی گەل. بەتایبەتی ئەرکێکی مەزن دەکەوێتە سەر شانی دەنگدەران لە دەرەوەی 33 شارە کوردییەکان."

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدی دەم پارتی، دۆغان حاتون، سەبارەت بە کارەکانی هەڵبژاردن و بەشداریی گەل لە هەڵبژاردن و ئاسایشی هەڵبژاردن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

ئامەد بۆ هەموو شارەکان ورەبەخش دەبێت

دۆغان حاتون سەرنجی بۆ پاڵنەرە سۆزدار و ئەخلاقیەکانی خەباتی هەڵبژاردنی ئامەد ڕاکێشا و وتی: "ئەو دەنگ و جۆش و خرۆشەی لە ئامەد هەیە کاریگەری لەسەرجەم شارە کوردییەکان و هەموو کوردانی شارەکانی ڕۆژئاوا دەکات و تی، لە کردنەوەی نووسینگەکانی هەڵبژاردندا هەزاران پۆلیس کۆدەبنەوە، گوشاری دەروونیی دروستدەکەن، ئەمانە، بەڵام گەلەکەمان بە جۆش، ئیرادەوە و ئەخلاقەوە ئەو گوشارانە تێدەپەڕێنێت. ئیمە لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر، ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر دەڕۆین و هەوڵدەدەین بگەینە هەموو ماڵێک، گرنگ بۆ ئێمە ئەوەیە کە لە سەرچاوەکانەوە گوێ لە کێشەکان بگرین، دەمانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان کە هەتا ئێستا لەبەرچاو نەگیراوە گرنگی پێ بدەین، دەمانەوێت ئیرادەی گەل بگەڕێنینەوە دەستی خۆیان، دواتر باسی پرسەکانی دیکەش دەکەین."

دەمانەوێت گەنجان ڕزگار بکەین

دۆغان حاتون ڕایگەیاند، بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکان و گوشاری سیاسی، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێک بۆ گەنجانی شارەکەدا نەکراوە و وتی: "قەیرانی ئابووری و هەژارییەکی گەورە سەری هەلداوە، کۆچبەری جددی هەیە، گەنجان کۆچ دەکەن بۆ شارە گەورەکانی تورکیا و ئەوروپا، لە شارەکەماندا گەندەڵییەکی زۆر هەیە، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر پەرەی سەندووە، دەمانەوێت منداڵی گەل لەم دۆخە ڕزگار بکەین، ئەمە بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەرامبەر گەنجەکانمان، ئێمە بەدڵنیاییەوە دەیکەین.

جارێکی تر بە کولتوور و زمانی خۆمان دەردەکەوین

دۆغان حاتون سەرنجی بۆ دژایەتیکردنی کەلتووری و هونەری کوردی ڕاکێشا و وتی: "گەلەکەمان دەیەوێت جارێکی دیکە بە کەلتوور و هونەرەکەی بە زمانی خۆی دەربکەوێت، ئەمە هیوای هەموومانە، گەل ماوەیەکە فێستیڤاڵێکی کەلتووری ساز نەکردووە  و ماوەی ٨ ساڵە چالاکیەکی هونەری نەبینیوە، ئێستا حەسرەتی هەموومان بووە بە هیوا، گەلەکەمان زۆر باش دەزانێت بە ڕێگەی قەیومەوە چ ستەکارییەک دەرحەقی گەلەکەی دەکرێت."

دەوڵەت بە هەموو دامەزراوەکانیەوە دژایەتی دەم پارتی دەکات

دۆغان حاتون لە درێژەی قسەکانیدا وتی؛ "قەیومەکان و هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت دژایەتی دەم پارتی دەکەن و وتی، دەزانین بە هەزاران سەرباز و پۆلیس وەک دەنگدەر لە ٣٣ شاری کوردستان جێگیرکراون و وەک دەنگدەر تۆمارکراون، بۆیە دەبێت گەلەکەمان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەستن."