دۆخی تەندروستی ئەو زیندانییەیی جەڵتەی دڵ لێدابوو، لەمەترسیدایە
دۆخی تەندروستی یڵماز ئۆزالپ، کە دوو هەفتە لەمەوبەر جەڵتەی دڵ لێیدابوو، لەمەترسیدایە.
دۆخی تەندروستی یڵماز ئۆزالپ، کە دوو هەفتە لەمەوبەر جەڵتەی دڵ لێیدابوو، لەمەترسیدایە.
یڵماز ئۆزالپ، کە لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر، ژمارە یەک جۆری تی زیندانی کرابوو، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، تووشی جەڵتەی دڵ بوو. ئۆزالپ تا ئێستاش لە بەشی فریاکەوتنی خێرایی نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی چیگلی چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئۆزالپ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بە دەستبەندەوە چارەسەری پزیشکی بۆکراوە و مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ئۆزالپ بۆ ئەوەی بتوانێت بە باشی هەناسە بدات و دەرمانی پێویستی پێبدرێت، دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، ناتوانرێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.
لە ئێستادا بنەماڵی ئۆزالپ لەبەردەم نەخۆشخانەکە لە چاوەڕوانیدان و نگەرانی دۆخی تەندروستی ئەو زیندانییەن.
ژ.ن