دەم پارتی دەرگای سەرۆکایەتی شارەوانی لابرد

نوریە ئارسلان و هۆشیار سەریڵدز هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دوای ئەرکدار بوونیان هاتنە شارەوانی و دەرگای سەرۆکایەتی شارەوانییان هەڵگرتەوە.

شارەوانی مێرسین

هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسینی دەم پارتی نوریە ئارسلان و هۆشیار سەریڵدز دوای سەرکەوتنیان و وەرگرتنی ئەرکی شارەوانییەکە، عەلی بۆزان و سەدان کەس لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانی دەستبەکار بوون.

دوای وەرگرتنی ئەرکی بەرپرسیاری، ئارسلان هاوسەرۆکی شارەوانی ڕایگەیاند، خەڵکی ناوچەی ئاکدەنیز وڵامی سەرۆکی پێشووی شارەوانییان دایەوە و ئاماژەی نەوەکرد پێکەوە سەرکەوتوون و پێکەوە ئەرکەکان بەڕێوەدەبەن.

هەروەها ئاماژەیان بەوەدا ئاکدەنیز دەبێتە ناوەندی فرە کولتوری و فرە زمانی. ئەم کارە پێکەوە لەگەڵ گەلەکەمان دەکەین. ئێمە بە هەڵوێستێکی تاکڕەوانە ئەرکەکان بەڕێوە نابەین.

دوای وەرگرتنی ئیزنی ئەرکداریی، هاوسەرۆکانی شارەوانی لە گەڵ جەماوەر چوونە ناو بینای شارەوانی و لەلایەن فەرمانبەرانی شارەوانییەوە بە گوڵ پێشوازییان لێکرا. وەک یەکەم ئەرک، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەرگای سەرۆکایەتی شارەوانییان لابرد.

پاشان لە بەردەم شارەوانی ئاهەنگی شادی بەرێوە چوو.