دەم پارتی: ناونیشان عەبدوڵا ئۆجالانە

وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان گوتی: "ئەگەر بەرنامەی سیاسییتان هەیە، ناونیشان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی".

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەزمیر بە درووشمی "دژی شەڕ و ڕەنجخۆری و ستەم و هەژاری خۆمان ڕێکدەخەین، بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین"، سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. لە کۆنگرەکەدا چەندین جار درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە، وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی، سیاسەتمەدار گوڵتان کشاناک، پەرلەمانتاران و چالاکوانانی تەژەئا و دایکانی ئاشتی و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان ئامادەبوون.

لە کۆنگرەکەدا وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان تیشکی ئاماژەی کرد بە سەردانی پەرلەمانتار عومەر ئۆجالان بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، تیشکی خستەسەر گرنگی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ و جەختی کردەوە پەیامەکەی وی باشترین پێشهاتی ئەم قۆناغەیە.

ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند ئەگەر دەوڵەت بۆ چارەسەر ئامادەیە با قسەکانی خۆی جێبەجێ بکات، گوتی: "تا ئاشتی بێتەدی، پێویستە گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان هەبێت. ئەگەر بەرنامەیەکی سیاسییتان هەیە، ناونیشان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی. ئەمە ڕاستی ئۆجالانە. ئێمە ئەم ڕاستییەمان پیشاندا، بۆیە هێرش دەکەن".

سەزای تەمەلی ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە سیاسەتی ئاشتی ئافراندووە، داهاتەکان لەبری خزمەتی گەل بۆ شەڕ خەرج دەکرێت بۆیە هەژاری و برسێتی بڵاوبووەتەوە، گوتی: "ئێمە دژی دەوڵەت نەتەوە، نەتەوەی دیموکراتیک دەپارێزین. ئێمە بەرامبەر ئەو کەسانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک بازاڕی چەک دەبینن، ڕۆژئاوا و باشوور دەپارێزین. گەر ئۆجالان ئازادبێت و بدوێت، دنیا دەگۆڕێت. بێگومان سەردەکەوین".

پاشان هەڵبژاردن ئەنجامدرا، سەلجوق ئۆداباشی و فولیا ئەردۆگان وەک هاوسەرۆکانی نوێی شارەکە هەڵبژێردران.