دەمیرتاش: عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئاشتی تێکۆشاوە
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە لە قسەکانیدا لە دادگادا رایگەیاند، لە پرۆسەی چارەسەریدا هەوڵیاندەدا ئاشتی بەرقەڕار ببێت و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالانیش بۆ ئاشتی تێدەکۆشا."
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە لە قسەکانیدا لە دادگادا رایگەیاند، لە پرۆسەی چارەسەریدا هەوڵیاندەدا ئاشتی بەرقەڕار ببێت و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالانیش بۆ ئاشتی تێدەکۆشا."
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە و بە گشتی ١٠٨ کەس لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی دادگای کۆماری تورکدا بە بیانوی چالاکیەکانی ٦ -٨ی تشرینی یەکەم کە ئەو کاتە لەدژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ چالاکی ئەنجامدران، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا و ٢٢ کەس دەستگیرکران و ئەوانەی دیکەش بانگی دادگا دەکرێن. ئەمڕۆش ١١مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ لە ١١مین ڕۆژیدا لە هۆڵی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو.
دوای ناوبڕێ یەکەم، ژنە سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەن گۆرانیەکی تورکیان بە ناوی ' دیرەن ها دیاربەکرد دیرەن، دیرەنمەکتر سانا جان ڤەرەن' یان وتەوە. دەنگی ژنانی سیاسەتمدار لە هۆڵی دادگا بیسترا.
دوای ناوبڕەکە ئایلا ئاکات ئاتا سیاسەتمەداری تەڤگەری ژنانی ئازاد و پەرلەمانتاری پێشوو قسەی کرد. ئاکات رایگەیاند کە نەخۆشە و تێستی کۆڤید ١٩ی کردووە و بۆیەش دەیەێت زوو قسە بکات و بچێت. ئاکات لەبارەی وتەی شایەدحاڵەکان قسەی کرد و وتی، " خۆزگە ئەو کاتەی لە هۆڵی دادگا دەبووین، گویمان لە قسەی شایەدحاڵە شاراوەکان بوایە. کاتێک دەمانەێت ناتوانین بێینە هۆڵی سیستمی دەنگ و ڕەنگ. من لەبارەی وتەی شایەدحاڵەکان لیژنەی دادگا رەخنە دەکەم. کاتێک گوێ لە شایەدحاڵ کەرەم گۆلئالپ ئێوە و داواکاری باش گوێتان لێگرت. ئێوە وتتان ' بۆ پەیوەندی بە دۆسیەکەوە هەیە'. بەڵام ئێوە ڕێگە نادەن من قسەکانم بکەم. ئێوە وتتان ' فەرماننامەی تیرۆریزمە'. بە بیانوی بانگەشە بۆ ڕێکخستن سکاڵام لەسەر تۆمارکرابوو، بەڵام دادگا سزا قوڕسەکانی سێرت، بەو هۆیەوە سزای پارەی بەسەر مندا سەپاند. هیچ سکاڵایەک لە چوارچێوەی ' پشتگیری لە تیرۆر' لەدژی من تۆمار نەکراوە. سکاڵایەک بە بیانوی پرۆپاگاندە تۆمار کرابوو. بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی لەو چوارچێوەیەدا سزا بەسەرمدا بسەپێنن. سکاڵایان لەدژی من لە چوارچێوەی ' پشتگیری تیرۆر' تۆمار کرد. ئەمە پیلانێکە. زۆر بە ئاشکرا دەیڵێم، لەم دۆزەشدا بێتاوان دەبم."
سەرمان دانانەوێنین و هەنگاو بەرەو دواوە نانێین
دواتر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە بەرگری لەخۆی کرد.
دەمیرتاش لە قسەکانیدا، هەموو ئەو راگەیەنراو و لێدوانانەی خوێندەوە کە ئەو کاتە بۆ راوەستانی شەڕ و بەرقەراربوونی ئاشتی دابووی. دەمیرتاش دواتر وتی، " کەسیک ١٤ ساڵ لە شاخ بە چەکەوە دەگەڕیت و دواتر پەشیمان بووە و هاتووتەوە و ویستویەتی بەردەوامی بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات و دادگاش قبوڵی کردووە. سەرچاوم. بە تەنها ٩٣ رۆژ لە زینداندا بووە. بەڵام ئێمە بەهۆی ئەوەی بە تەنها گۆمانمان لێدەکرێت و تاوانبار دەکرێن، لە زیندانین و دادگایی دەکرێین. داواکار ئەحمەد ئاڵتون ئێمە وەک هۆکاری رووداوەکانی کۆبانێ دادگایی دەکات. بەڵام ئێمە سەرمان دانانەوێنین و هەنگاو بەرەو دواوە نانێین. ئێمە خاوەن رەگەز و ئەخلاقین. شاندی هەدەپە بۆ ئاشتی و بۆ وەستاندنی شەڕ هەوڵیداوە. بەڵام ئێستا لە زینداندایە. پێویستە دادگا نەبێتە لایەنگر و بەرژەوەندی سیاسی."
'ئۆجالان بۆ ئاشتی کاری دەکرد'
لە بەردەوامی قسەکانیدا دەمیرتاش وتی، " پێویستە ئێوە ببینن، قسەکانی کەرەم گۆکئاڵپ لەبارەی من و کامەران یوکسەک درۆن. ئێستاش لە دەرەوە دەڵێن ' هەدەپە هیچ هەڵەیەکی نەبوو بەتەنها ئاشتی دەوێت'. زۆر شتی باشمان کرد. بڕیاری شەڕ درابوو و ئیمە هیچمان نەکرد. نەمانتوانی شەڕ بوەستێنین. لە سەردەمی پرۆسەی چارەسەری لە قەندیل، لە ئیمڕالی، لە ئەنقەرە، ئیرادەی چارەسەریمان بینی. مرۆڤ، سەرباز و ئەوانەی سەر لەسەر چیان شەڕیان نەویست. بە تەنها چەند کەسێک شەڕیان ویست. ئێمە خاوەن رەگەز و ئەخلاقین. ئێمە ئەهلی سیاسەتی دیموکراتین. تاوەکو ئێستا پارتەکەمان بەم شێوەیە سیاسەتی کردووە. ئەو قسەیەی کە ' پێویستە گۆشەگیری لە ئیمڕالی نەبێت' ئەمەیە. بەو هۆیەوەیە کە هەدەپە دەڵێت، لەگەڵ ئیمڕالی چاوپێکەوتن بکەن. من ٨ جار و شاندەکەمان ٣٠ جار چووە ئیمڕالی. ئێمە وەک هەدەپە، نیازی پاکی عەبدوڵلا ئۆجالانمان بینی. عەبدوڵلا ئۆجالان هەوڵی بەرقەڕاربوونی ئاشتی دەدات. دەوڵەت و حکومەت نیازی پاکی ئۆجالانیان بینی. باش لەبیرم دێت، لە ئیمڕالی کەسێکم بینی دەیگوت، 'بەر لەوەی بمرم دەمەوێت ئەم کارە کۆتایی پێبهێنم. بۆیەش چیم لەدەست دێت دەیکەم."
دەمیرتاش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەهیچ شێوەیەک نەبوونەتە هۆی شەڕ و توندوتیژی.
دواتر، سیاسەتمەدارانی دیکە و پارێزەران قسەیان کرد و دواتریش سیاسەتمەدار ئاڵپ ئاڵینئۆرس قسەی کرد.
ف.ق