دەمیرتاش: بەجۆشەوە پێشوازی لەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین
سیاسەتمەداری کورد، سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەردنە گیراوە، دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، گوتی: "بەجۆشەوە پێشوازی لەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین کە بۆ یادی سری نراوە".
سیاسەتمەداری کورد، سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەردنە گیراوە، دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، گوتی: "بەجۆشەوە پێشوازی لەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین کە بۆ یادی سری نراوە".
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان لە زیندانی ئەدرنە سەردانی هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاشی کردووە.
دووپاتکرایەوە کە لە دیدارەکەدا پێشهاتەکان تاوتوێ کراون، وە پەیامی دەمیرتاش بڵاوکرایەوە:
"سڵاو و خۆشەویستی خۆم بۆ هەمووان دەنێرم.
ئێمە هەم لە ئێش و ئازاری لەدەستدانی کاک سورەیادا دەژین، هەم هیوامان هەیە بەو هەنگاوانەی کە بۆ ئاشتی دەنرێن.
بەبۆنەی ئەنجامنامەی کۆنگرەی پەکەکەوە، سوپاسی بەڕێوەبەریی پەکەکە دەکەم کە ئەم بڕیارانەیان داوە، بەتایبەت سوپاسی بەڕێز ئۆجالان دەکەم. سوپاسی سەرۆککۆمار و بەڕێز باخچەلی و بەڕێز ئۆزەل و بەڕێوەبەریی دەم پارتی و هەموو سەرۆکی پارتە سیاسییەکان دەکەم، بەتایبەت سوپاسی بەڕێز ئەحمەد تورک و بەڕێز پەروین بوڵدان دەکەم. بەجۆشەوە پێشوازی لەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین کە بۆ یادی کاک سری نراوە.
ئیتر کاتی ئەوەیە پێکەوە خەباتی جددی دەست پێ بکەین لەپێناو بەدیهاتنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و دیموکراسی و ئازادی، تاوەکو تورکیا لە هەموو ڕووییەکەوە مەزن ببێت. ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموومان".