دەمیرتاش پشکنینی ڕەتکردەوە و نەچووە دیداری پارێزەران

سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە ڕاگیراوە، فشاری پشکنینی ڕەتکردەوە، بۆیە نەچووە دیداری پارێزەرانی.

هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی جۆری F ی ئەدرنە ڕاگیراوە، بەهۆی فشاری پشکنینەوە دیداری ئەنجام نەدا، پارێزەری دەمیرتاش، ڕەمەزان دەمیر لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند، بە فەرمانی وەزارەتی داد داوا لە دەمیرتاش کراوە هەر جارێک لە ژوورەکەی دەردەچێت یان دەچێتە ژوورەکەی پێڵاوەکانی داکەنێت.

پارێزەرەکە ڕایەگەیاند، دەمیرتاش ئەمەی وەک ستەمێک سەیرکردووە و بە شکاندنی شکۆی مرۆڤ لەقەڵەمی داوە، ڕایگەیاندووە هەرگیز ئەمە قبووڵ ناکات و لێرە بەدوا ناچێتە دیداری بنەماڵە و پارێزەر و پەرلەمانتاران.

ڕاگەیاندراوە، ناوەندی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) هەوڵدەدات پەیوەست بەم بابەتە لەگەڵ وەزارەتی داد بدوێت، تاوەکو بەزووترین کات دەستبەرداری ئەم ڕەفتارە شکۆشکێنەرانە بهێنێت.