دەنگدانی تایبەت لە عێراق و باشوری کوردستان بەڕێوە دەچێت
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداریی ملیۆنێک و ٧٥٧ هەزار و ٧٢٧ دەنگدەر، لە عێراق و باشوری کوردستان دەستیپێکرد.
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداریی ملیۆنێک و ٧٥٧ هەزار و ٧٢٧ دەنگدەر، لە عێراق و باشوری کوردستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی سەر لەبەیانیی بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەری تایبەتدا لە عێراق و باشوری کوردستان کرانەوە.
دەنگدەری تایبەت هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، ئاوارەکان، بەندکراوەکان و نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکان دەگرێتەوە، کە خاوەنی کارتی بایۆمەترین مافی دەنگدانیان هەیە.
بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ملیۆنێک و ٧٥٧ هەزار و ٧٢٧ کەس لە سەرتاسەری عێراق، دەتوانن لە دەنگدانی ئەمڕۆدا بەشداریی بکەن.
لە کەرکوک و باشوری كوردستان ژمارەی ئەو كەسانەی كە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە ١٨٥ هەزار و ٩٧٢ کەسە، بەجۆرێک لە پارێزگای هەولێر ٦٩ هەزار و ٤٤٤ دەنگدەر و لە پارێزگای سلێمانی ٦٨ هەزار و ٤٦٨ دەنگدەر و لە پارێزگای دهۆک ٦٨ هەزار و ٦٠٥ دەنگدەر و لە پارێزگای کەرکوکیش ٤٦ هەزار و ٦٠ دەنگدەر بوونیان هەیە.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانیش ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠، تەنیا دەنگدەری هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، ئاوارەکان، بەندکراوەکان و نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکاندا کە خاوەنی کارتی بایۆمەتریین، لە ٥٩٥ ناوەندی دەنگدان دەنگدەدەن، ئەو ناوەندانەش لە دوو هەزار و ٥٨٤ وێستگەی دەنگدان پێکهاتوون لەو ڕۆژەدا مافی دەنگدانیان دەبێت.
ف.ق