'دەسەڵات چیتر ناتوانێت پرسی کورد پشتگوێ بخات'

ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئیمراڵی وەک موخاتەب و سەرچاوە دەزانن و وتیان: "دەسەڵات چیتر ناتاوانێت پرسی کورد پشتگوێ بخات."

ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئیمراڵی وەک موخاتەب نیشاندا و گوتیان: "دەسەڵات ئیتر ناتوانێت پرسی کورد پشتگوێ بخات."

سیاسەتی لەناوبردن چەندین ساڵە لە کوردستان بەڕێوەدەبرێت و بەردەوامە. دەوڵەت لە شارەکانی کوردستاندا سیاسەتی شەڕی تایبەت جێبەجێدەکات. دەسەڵات بە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی هەوڵدەدات گەلان بترسێنێت، بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو گەلان پەلکێشی ناو قەیران دەکات. دەسەڵات بە گوشار و هێرش وەڵامی خواستەکانی گەلی کورد دەداتەوە، لە ئیستاشدا بۆئەوەی گەلی کورد نەمێنێت، چاوی خۆیی لە پرسی کورد دادەخات.

'بۆ ئەوەی لە ئاشتیدا بژین، چارەسەری مەرجە'

ئەندامی سەندیکای گەنەل-ئیش ئایشە گولەر ئەوەی دیاریکرد پرسەکانی کورد کاریگەری لەسەر هەموو گەلی کورد و کۆمەڵگا کردوە و وتی: "پرسی گەورەی کورد تواندنەوە و ئاسمیلەکردنی زمان و چاندەکەیەتی. من کوردێک بووم، لە قوتابخانەکان بە تورکی پەرەوەردەمان وەردەگرت و لەو پەرەوەردەیە تێنەدەگەشتم. پێش ئەوەی بە تەواوی تورکی فێربم قوتابخانە بەرەو تەواوبوون دەچوو. ئێستا هەم زمانی کوردی و هەم زمانی تورکی دەزانم. هەموو زمانێک گرنگی خۆیی هەیە. بەڵام هێرشێکی زۆر لەسەر زمانی کوردی هەیە. خواستمانە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی بەکاربهێنین. ژیانی گەلی کورد بە کوردییە. بە کوردی دەخەوین و هەڵدەستین. لەبەر هەزاران هۆکار دەمانەوێت پرسی کورد چارەسەر ببێت. وەک گەلانی جیهان دەمانەوێت لە ناو خاک و زمانی خۆماندا بژیین، جگە لە ئاشتی هیچ ڕێگەیەکی تر نیە بۆ چارەسەری لەم خاکەدا."

سیاسەتی شەڕی تایبەت

ئەندامی دیسکی سەندیکا حەنیفە کارداش ئەوەی دەرخست کە موخاتەبی پرسی کورد هەر ئیمراڵیە و وتی: "دەبێت ئەم کێشانە چارەسەربکرێت. ئەوانەی زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم قەیرانانەوە ژنە. وەک ژنان دەمانەوێت ئەم کێشانە چارەسەربکرێت و ئاشتیمان دەوێت. پرسی کورد بە مانایی شەڕ و ئاڵۆزی دێت لە شارەکانماندا. بە هۆیی شەڕی تایبەتەوە شار و کۆڵانەکانمان نا ئارام دەبن. گەنجەکانمان ئالودەیی مادەی هۆشبەر دەبن. فکری دەسەڵاتداری فاشیست لە هەموو گۆڕەپانێکدا شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات. لەدژی ئەم هێرشانە دەبێت بۆ پرسی کورد تێبکۆشین. دەبێت هەموو کەسێک ئەم بەرپرسیارێتیەیی هەبێت. بۆ پاشەڕۆژی گەلمان لەم خاکەدا کێشەکان چارەسەربکرێن. ناونیشانی ئەم چارەسەریەش ئیمراڵییە."