دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر: لە ئیستانبوول دوو کارگەی فاشیستەکانی ئاکەپە سووتێنرا

دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند کە یەکینەکانی ئەوان لە ئیستانبوول ٢ کارگەی فاشیستەکانی ئاکەپەیان سووتاندووە.

دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بە ڕاگەیەنراوێکی نووسراو ئەوەیان خستەڕوو کە لە ڕۆژی ٢٨ی ئادار لە سێلێڤرێ-ی ئیستانبوول کارگەیەکی پلاستیک-ی ئاکەپەییەکان و لە ڕۆژی ٣٠ی ئاداریشدا لە ئیکێتەلێ-ی ئیستانبوول-یش کارگەیەکی پێڵاو-یان سووتاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:

" ساڵی ٢٠١٥ لە سوور، نسێبین، جەزیر، سڵۆپی و شڕنەخ ئەوان ماڵی خەڵکە وڵاتپارێزەکانیان سووتاند و خاپووریان کرد و بەناچاری کۆچبەریان کرد. کەس دڵی بۆ ئێمە نەسووتا ، ئێمە وەک منداڵی ئەم گەلە تۆڵەی هەموو ئەو جینایەتانە لە داگیرکەران دەستێنینەوە. بۆ تۆڵە لە داگیرکەری تورک کە گەلەکەمانی کۆچبەر کردووە ئێمە دوو کارگەمان سووتاند کە هاوکاری مادی دەدەنە ئاکەپە و مەهەپە ."

ک-ش