دەسپێشخەریی دادپەروەریی دژی گۆشەگیری: تورکیا بانگهێشت دەکەین بۆ دادپەروەری

دەسپێشخەریی دادپەروەری دژی گۆشەگیری ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی هەموو بەها یاساییەکان پێشێل دەکات و گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین ناڕەزایەتی دەرببڕن دژی گۆشەگیری، تورکیا بانگهێشت دەکەین بۆ دادپەروەری".

دەسپێشخەریی دادپەروەری دژی گۆشەگیری لەلایەن ژمارەیەک یاساناس و چالاکوان دژی پێشێلکردنی مافەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی دامەزراوە، لە ئامەد لە ناوەندی چاندی دیجلە فورات ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، ئۆزتورک تورکدۆغان ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

ئۆزتورک تیشکی خستەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵ و داخوازییە بەردەوامەکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری.

دۆسیەی گۆشەگیری دیسانەوە دەبێتە ڕۆژەڤ

ئۆزتورک ڕایگەیاند کۆنسەی ئەوروپا دووبارەی دۆسیەی گۆشەگیری دەکاتە ڕۆژەڤی خۆی و گوتی: "پێشنیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ تورکیا، جێبەجێ نەکران. لە مانگی ئەیلول دیسانەوە کۆمیتەکە ئەم دۆسیەیە دەکاتە ڕۆژەڤی خۆی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات".

ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، ٤٤ مانگە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی ئیمراڵی نییە، گوتی: "دەبێت ڕای گشتی دیموکراتیک ئەم گۆشەگیرییە توند و درێژخایەنە قبووڵ نەکات".

دادپەروەری دژی گۆشەگیری

ئۆزتورک ڕایگەیاند گۆشەگیری ئاستەنگە لەبەردەم چارەسەری پرسی کورد و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەنگی چارەسەری پرسی کوردە، گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان کۆدەبینەوە. بانگەواز لە هەمووان دەکەین دژی ئەم گۆشەگیرییە ناڕەزایەتی دەرببڕن. بەم بانگەوازە داوای دادپەروەری دەکەین دژی گۆشەگیری. دیسانەوە بانگهێشتی تورکیا دەکەین بۆ دادپەروەری".