"دەست بە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە دەکەین"

مەجلیسی گەلی کورد لە بەریتانیا سڵاوی لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی جیهانیی بە درووشـمی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گوتی: "لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا، گۆشەگیری دەشکێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت".

لە بینای ناوەندی جڤاکی کوردی لەندەن (کەجەجە) پەیوەست بە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی جیهانی لەپێناو ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا کۆنفرانسێکی چاپەمەنی بەست.  

لە ڕاگەیاندراوەکەی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا، سەعید سوروچ و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسانی میزۆپۆتامیای لەندەن، تورکان بوداک، گۆشەگیری ڕەها و نەبوونی پەیوەندی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایە سەر ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر ئەشکەنجەیەکی قورسی جیهانیدایە و لە کەسێتی ئەودا گەلی کورد چەند ساڵە قڕدەکرێت، دەڵێت: "ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلی کوردە. لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، ئەکتەرێکی سەرەکییە. ئەو مەزنترین شەڕڤانی ئازادییە. نزیکایەتی ڕژێمی ئەردۆگان بەرامبەر وی، نزیکایەتی ڕژێمەکە بەرامبەر گەلی کورد پیشان دەدات. گۆشەگیری وی، گۆشەگیرکردنی گەلی و گەلانی تورکیایە".

هەروەها بیرخراوەتەوە ئەوان بە هەموو ڕێکخراو و دامەزراوەکانیانەوە بەشداری هەڵمەتەکە بوون.

هەروەها لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "لە ١ ی ئادارەوە قۆناغی دووەمی کەمپەینەکە دەست پێ دەکەین. لەمڕۆوە بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پێشوازی دەکرێت لە یادە گرنگەکانی وەک ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار، ٢١ ی ئاداری نەورۆز، ٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ١ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران. لەم چوارچێوەیەدا بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین پێداگر و چالاکانە بەشداری هەڵمەتی ئازادی جیهانی بکەن. بە هیوانی شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە بەریتانیا دەست بە قۆناغی دووەم دەکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.