دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە لە ڤیەنا، دۆرتمۆند و گیسن شەرمەزارکرا
دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی،لە ڤیەنا و دۆرتمۆند و گیسن شەرمەزارکرا.
دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی،لە ڤیەنا و دۆرتمۆند و گیسن شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لە سەر بانگەوازی دەم- کورد لە پایتەختی ڤیەنای پایتەختی نەمسا لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوە.
بەشداربوانی چالاکییەکە بە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین، کودەتای قەیوم شەرمەزار دەکەین" کودەتای قەیومیان شەرمەزارکرد.
هاوسەرۆکی جڤاکی ئازای ئەحمەد زیرەک لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی کورد کرد و وتی: "هەر وەک چەند مانگ پێش بە سەپاندنی قەیوم لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشستەوە لە وان ویستیان ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن. بەڵام لە بەردەم بەرخۆدانی وان سەرنەکەوتن. ئەم جارەش سەرناکەون، گەلی کورد بۆ مافەکانی خۆیان دەبێت بەرخۆدان بکەن و ڕێگا لەبەردەم سەرکەوتن بکەنەوە." زیرەک بانگەوازی فراوانکردنی بەرخۆدانی کرد.
دۆرتمۆند
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان چالاکی گردبوونەوە سازکرا.
لە ڕاگەیەنراوی چالاکییەکەدا وترا: "ژیان بێ ڕێبەرێتی نابێ، تاکە موخاتەب عەبدوڵا ئۆجالانە."
گیسن
کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری گیسنی ئەڵمانیا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە لە گیسن کریچن پلاتز کۆبوونەوە.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ بیرهێنانەوی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
لە چالاکییەکەدا پانکارتی "نا بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئێمە خۆمان و شارەکانمان بەڕێوە دەبەین" بەرزکرایەوە و درووشمی "فاشیست و بکوژ ئەردۆگان" و "چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ خیانەت" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەزکرانەوە.