دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٣ شاردا چالاکییان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند لە مێرسین، بارتن و تەکیرداغ چالاکییان ئەنجامداوە.

ڕۆلەکانی ئاگر

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند ڕۆژی ٥ی نیسان لە ناوچەی ئەرگەن تەکیرداغ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پاککەرەوە و لە ناوچەی تورۆسلاری مێرسین، کارگەیەکیان ئاگر داوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی ٤ی نیسان، پێویستیەکانی ناو حەوشەی کارگەیەکی ناوچەی ئاکدەنزی مێرسین و لە بارتن وەرشەی مۆبیلیات و دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل ئاگردران.