دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە چوار شار چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ٣ کارگە، کۆگایەک، مارکێتێک و ئۆتۆمبێڵێکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرا کرد کە لە شارەکانی بورسا، ساکاریا، سامسون و ئەستەنبوڵ، شوێنکاری فاشیستەکانیان سووتاندووە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی تورک ٣ کارگە، ئۆتۆمبێلێک، کۆگایەک و مارکێتێکی ئەی١٠١ سووتێنراوە. رۆژ رۆژی تۆڵەکردنەوە کە کۆمەڵکوژی، پەنابەرکردن، دوورخستنەوە و دەستیگیرکردنە کە بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنرێت. ئەمڕۆ ئاکەپە و مەهەپە و ئەوانەی پشتگیریان لێدەکەن، دوژمن سەرەکی گەلی کوردن. هەموو کوردێکی بەشەرەف و وڵاتپارێز لە هەر جێگەیەک بێت، پێویستە دەست بە تۆڵەکردنەوە بکات. ئێمە وەک دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە هەموو جێگەیەک حساب لە دوژمنی فاشیست دەپرسین. دەوڵەتی تورک و ئەوانەی پشتگیری لێدەکەن چۆک دادەدەن و گەلی کورد بە جموجووڵی تۆڵەکردنەوە و ئازادی سەردەکەوێت. لەم کاتە مێژووییەدا داوا لە هەموو کوردێکی بەشەرەف دەکەین، تۆڵە لە دوژمن بسێنن.

چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

٢٥ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا کارگەیەکی بۆیاخی ئاکەپەییەک سووتێنرا.

٢٥ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئاداپازاری ساکاریا کارگەیەکی جلوبەرگی کەسێکی دوژمنی کوردسان سووتێنرا.

٢٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی عوسمانگازی بورسا کارگەیەکی جلوبەرگی ئاکەپەییەک سووتێنرا.

٢٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئیلئادمی سامسون ئۆتۆمبێڵی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.

٢٥ی تشرینی یەکەم لە نناوچەی ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ مارکێتی ئەی ١٠١ی ئاکەپە سووتێنرا.

٢٧ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ کۆگایەکی فاشیستەکان سووتینرا."

ف.ق